كۆمیسیۆن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 41 هه‌زار ده‌نگی ئیسته‌نبۆڵ ده‌كات

كۆمیسیۆن لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 41 هه‌زار ده‌نگی ئیسته‌نبۆڵ ده‌كات
ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ ده‌ستیان له‌ پۆستی سەرۆكی شارەوانی ئیسته‌نبۆڵ به‌رنابێت و ئێستەش ئومێدیان نه‌بڕیوه‌ كه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ بگرنه‌وه‌ ده‌ست، بۆیه‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌نگی 41 هه‌زار و 132 كەسی تر بكات.

له‌سه‌ر داوای ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ توركیا بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 41 هه‌زار و 134 ده‌نگ بكات، چونكه‌ ئاكپارتی چه‌ندین به‌ڵگه‌ی نیشان داوه‌ كه‌ له‌و ده‌نگانه‌دا ساخته‌كاری لێ كراوه‌.

ئه‌گه‌رچی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ دراوەتە ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، به‌ڵام ئاكپارتی له‌ رێگه‌ی كۆمیسیۆنه‌وه‌ داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردن سه‌ر له‌ نوێ له‌و شارەدا بكرێته‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو كۆمیسیۆن بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و 41 هه‌زار ده‌نگه‌وه‌ ده‌دات، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئاكپارتی له‌سه‌ر حه‌قه‌، ئه‌گه‌ر زۆره‌ بڕیار بدات هه‌ڵبژاردن له‌ ئیسته‌نبۆڵ بكرێته‌وه‌.









باسنيوز
Top