داودئۆغلو و گویل و باباجان دەگەڕێنەوە نێو ئاكپارتی
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو و عه‌بدوڵڵا گویل و عه‌لی باباجان، ئه‌و سێ كه‌سایه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئاكپارتی له 2002 سیاسەتمەداری ئاكتیڤ بوونه و پۆستی باڵاشیان پێدراوه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه نه‌چوونه ژێر باری فه‌رمانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و خاوه‌ن بیر و رای تایبه‌ت به خۆیان بوون، بۆیه ئه‌ردۆغان ویستی به زیره‌كی و به له‌سه‌رخۆیی له مه‌یدانی سیاسی دووریان بخاته‌وه، هه‌ر واشی كرد.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، كه‌سایه‌تییه‌ك بوو له رووی نیوده‌وڵه‌تییه‌وه زۆر ناسراو بوو و، له گۆڤارێكی ئه‌مریكدا به یه‌كێك له 100 كه‌سایه‌تییه عاقڵه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئێواره‌یه‌ك بانگی كرده كۆشك و گوتی كه چوویته ده‌ره‌وه بڵێ وازم له پۆستی له سه‌رۆك وه‌زیران هێنا و ده‌كرێت بڵێین به زۆر ده‌ستی پێ له‌كار كێشرایه‌وه. له‌و كاته‌وه داودئۆغلو هیچ پله و پۆستێكی نه‌بووه و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی تۆراو له ماڵه‌وه دانیشتووه.
عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا بوو، ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك كۆمار بوو، توانیبووی باڵانسی هێز له توركیا رابگرێت، راسته له‌سه‌ر پشكی ئاكپارتی سه‌ركۆمار بوو، به‌ڵام بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد و ئۆپۆزسیۆنی توركیاش زۆر به دڵی بوو. كاتێك سیسته‌می سیاسی له توركیا بوو به كۆماری، ئیدی گویل ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو بوو و ئه‌ردۆغان بوو به سه‌ركۆماری توركیا.
گویل زۆر هه‌وڵی دا تا بێته‌وه ناو ئاكپارتی و وه‌كو سه‌رۆكی حیزب ده‌ست به‌كار بێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان رێگه‌ی نه‌دا و ئه‌ویشی بۆ ماڵه‌وه نارده‌وه.
عه‌لی باباجان، كه به ئه‌ندازیاری ئابووری توركیا داده‌نرێت و ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌و پۆستی وه‌زیری دارایی هه‌بوو، توركیا له رووی ئابوورییه‌وه گه‌شه‌یه‌كی زۆری كرد، به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر جار به گوێی ئه‌ردۆغانی نه‌ده‌كرد و لۆژیكیانه مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، بۆیه ئه‌ویش نێردرایه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌و كات ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ری هاته ده‌نگ و گوتی تاكه وه‌زیره ئێمه به دڵمان بێت، كه‌چی ده‌نێردرێته ماڵه‌وه و له شوێنی ئه‌و زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان به‌ران ئالبه‌یراك بوو به وه‌زیری دارایی.
ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه رێزی خۆیان گرت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌خنه‌یان له ئاكپارتی و ئه‌ردۆغان نه‌گرت، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد و دژی ئه‌ردۆغان نه‌وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا ده‌نگۆی دروستكردنی پارتێكی سیاسی له لایه‌ن ئه‌و سێ كه‌سه‌وه له میدیاكانه‌وه باس ده‌كرا.
وه‌كو ئه‌وه‌ی باس ده‌كرا و رۆژنامه‌نووسه نزیكه‌كانی گویلیش بڵاویان ده‌كرده‌وه، گویل و داودئۆغلو و باباجان به نیازی پارتێكی تازه‌بوون، ئه‌و پارته‌شیان له دوای 31ی مارس راده‌گه‌یاند رێك دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه رووی نه‌دا.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو دوای 4 ساڵ له بێده‌نگی، له وتارێكدا دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان له‌رووی ئابووری و تاكڕه‌وییه‌وه قسه‌ی كرد، به‌ڵام هه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به ئاكپارتییه‌وه راگه‌یاند و نه‌یگوت به نیازی دامه‌زراندنی پارتێكی تازه‌ین.
له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه زانراوه، كه ئه‌و سێ سه‌ركرده تۆراوه‌ی ئاكپارتی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ریزه‌كانی ئاكپارتی و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاشت ده‌بنه‌وه، ئه‌ردۆغانیش بۆ خۆی داوای لێ كردوون و به هاتنه‌وه‌یان دڵخۆشه.
شكستی ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان وای كرد ئه‌ردۆغان په‌نا بۆ ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه بباته‌وه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كه گویل قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا كردووه و پێی گوتووه سوپاست ده‌كه‌م كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانت له ئیسته‌نبۆڵ پێ قبووڵ بوو.
پێشبینی دەكرێ داودئۆغلو بكرێتە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هه‌روه‌كو چۆن له كابینه‌كانی پێشووتر وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو و سه‌ركه‌وتنێكی زۆریشی له‌و پۆسته به ده‌ست هێنا. هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵا گویلیش یان ده‌بێته وه‌زیری ناوه‌خۆ، یان ده‌بێته جێگری سه‌ركۆماری توركیا، واته جێگری ئه‌ردۆغان. عه‌لی باباجانیش ده‌بێته‌وه به وه‌زیری دارایی، چونكه ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی توركیا تێیكه‌وتووه، پێویستی به عه‌قڵێكی وه‌كو باباجان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
چاودێرانی توركیاش دەڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان نیازی هه‌بێت ریفۆرم بكات، پێویسته ئه‌و سێ كه‌سایه‌تییه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو پارت، به پێچه‌وانه‌وه ریفۆرم ناتوانێت ئه‌ردۆغان له‌و قه‌یرانه سیاسی و داراییه رزگار بكات.
باسنيوز
