ژنە مامۆستایەکی پێشووی زانکۆی سۆران لە ئەفریقیا کوژرا

ژنە مامۆستایەکی پێشووی زانکۆی سۆران لە ئەفریقیا کوژرا
ژنە مامۆستایەکی پێشووی زانکۆی سۆران لە وڵاتێکی ئەفریقی، کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (CNN)ی ئەمریکی، فای موونێی، کە خەڵکی بەریتانیا بوو، چالاکوانێکی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بووە و لەگەڵ ڕێکخراوی مێرسی کۆڕپسی وڵاتەکەی لە نایجیریا کاری کردووە، لە ھێرشێکدا کوژراوە.

هێرشەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکدار کراوەتە سەر شوێنێکی گەشتیاری لە هەرێمی کادۆنا لە نایجیریا و بووەتە هۆی کوژرانی دوو گەشتیار و چەکدارەکانیش سێ گەشتیاری دیکەیان رفاندووە.

فای موونێی پێشتر لە ساڵەکانی 2013 و 2014 مامۆستای زانکۆی سۆران بووە و ماوەی دوو ساڵیشە بۆ رێکخراوی مێرسی کۆڕپس کار دەکات و رۆژی هەینیی رابردوو لە نایجیریا کوژرا.









باسنيوز
Top