وەزیری بەرگریی سریلانکا: تەقینەوەکان کاردانەوەی هێرشەکەی نیوزیلەندا بوون
ئەمڕۆ سێشەممە 23-4-2019، وەزیری بەرگریی سریلانکا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی تەقینەوەکانی شاری کۆڵۆمبۆی پایتەختەوە کردووە.
ئەو وەزیرە هەروەها رایگەیاندووە، کە دوای لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە ئەو تەقینەوانە کاردانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مزگەوتەکانی نیوزیلەندا بوون.
رۆژی هەینی 15-3-2019، چەکدارێکی تیرۆریست بە ناوی برێنتۆن تارانت، لەکاتی نوێژ و وتاری هەینی، بە چەک هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایس چێرچ لە نیوزیلەندا و 49 نوێژخوێنی کوشت و زیاتر لە 20ـی دیکەی بریندر کرد.
سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 21-4-2019، شەش تەقینەوە لە یەک کاتدا لە سێ کەنیسە و سێ هۆتێلی شاری کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا، روویان دا و دواتر لە پێش نیوەڕۆدا، دوو تەقینەوەی دیکەش لە نزیک شاری کۆڵۆمبۆ یەک بە دوای یەک روویان دا.
بەپێی دوایین زانیاری، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکان بۆ 310 کوژراو بەرز بووەتەوە.
باسنيوز
