وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: حزبوڵڵای تیرۆریست ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلاری لە ئێران و چەند لایەنێکی دیکە دەست دەکەوێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا حزبوڵڵا ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلاری لە ئێران و چەند لایەنێکی دیکە دەست دەکەوێت.
خەڵاتە 10 ملیۆن دۆلارییەکە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ”پاداشت لەپێناو دادگەری“ بەو کەسانە دەدرێ، کە هەر زانیارییەک لەم بارانەوە بە لایەنە ئەمریکییەکان بدات:
- سەرچاوە داراییەکان.
- شێوازی گەیاندنی پارە بۆ حزبوڵڵا.
- ئەو نووسینگە و دەزگا داراییەکانی گواستنەوەی پارەکەیان لە ئەستۆیە.
- بازرگانییەکانی حزبوڵڵا.
لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە حزبوڵڵای شیعەمەزهەبی لوبنانی رێکخراوێکی تیرۆریستییە و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە چەکی بۆ دەنێردرێ، کە ئەمریکا سوپای پاسدارانیشی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە.
پرۆگرامی ”پاداشت لەپێناو دادگەری“ لە ساڵی 1984ـەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانراوە و تا ئێستا 150 ملیۆن دۆلاری لەبەرامبەر زانیاریدان داوەتە زیاتر لە 100 کەس لە جیهان.
باسنیوز
