ئەمریکا بەمەرج سودان لەلیستی تیرۆر دەردەکات
بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوەڵامی نامەیەکی ئاژانسی رۆیتەرزدا کە پرسیاری لەوبارەوە ئاراستەی کردبو رایگەیاندوە هێشتا سودان لەلیستی تیرۆردایە و لەئاستی سیاسەتی دەرەوە و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر کاریگەری سزاکاندایە.
وتیشی ئەمریکا بیری لەدەرهێنانی سودان لەلیستی تیرۆر کردۆتەوە، بەڵام مەرجیشیان بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایە هەیە.
ێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنی و رادەستکردنی دەسەڵات مەرجی سەرەکی ئەمریکان
بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە باڵایە ئەمریکا مەرجی ئەمریکا بۆ لابردنی سودان لەلیستی تیرۆر پێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنی و رادەستکردنی دەسەڵاتە بەخەڵک.
هەفتەی رابردو دوای دورخستنەوەی عومەر بەشیر لەکورسی دەسەڵات، ئەمریکا داوای لەسوپای سودان کرد کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانی مەدەنی بکات و راشیگەیاند دەبێت ماوەی قۆناغی راگوزەر لە دو ساڵ کەمتربێت.
خەندان
