بومبیۆ: لە راستییدا، ئێران نەک تەنها سپۆنسەری تیرۆرە، بەڵکو سوپای پاسداران چالاکانە پارەی تیرۆر وەک بەشێک لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی خەرج دەکات".

بومبیۆ: لە راستییدا، ئێران نەک تەنها سپۆنسەری تیرۆرە، بەڵکو سوپای پاسداران چالاکانە پارەی تیرۆر وەک بەشێک لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی خەرج دەکات
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای پاسداران بەشێکی زۆری ئابووری عێراقی کۆنتڕۆڵکردووە.

لە لێدوانێکی بۆ قوتابیانی زانکۆی تێکساس Texas A&M، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: "سوپای پاسداران کۆنتڕۆڵی 20%ی ئابووری عێراقی کردووە".

لە بارەی بە تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران، پۆمپیۆ گووتویەتی: "لە راستییدا، ئێران نەک تەنها سپۆنسەری تیرۆرە، بەڵکو سوپای پاسداران چالاکانە پارەی تیرۆر وەک بەشێک لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی خەرج دەکات".

راشیگەیاند: "ئامۆژگاری من بۆ ئەو کەسانەی لەگەڵ ئەوان بازرگانی دەکەن ئەوەیە، دەبێت چاوێک بەکارەکانیان بخشێنەوە".

لە بارەی مەترسییەکانی داعشیش ئاشکرای کرد: "لە نێوان 5 تا 21 هەزار چەکداری داعش هاتووچۆ لە نێوان عێراق و سووریا دەکەن".

لە 8ی نیسانی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڵاویکردەوە کە سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە و دوا بە دوای ئەوەش، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمان بڕیاری لە بارەی سوپای ئەمەریکا دا.







K24 –
Top