نزیکەی 35 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ دۆناڵد ترەمپ کۆ دەکرێتەوە

نزیکەی 35 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ دۆناڵد ترەمپ کۆ دەکرێتەوە
تیمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەیەکی کەمدا، نزیکەی 35 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی، کۆ دەکەنەوە.

تیمەکە بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاندووە، لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بڕی 34 ملیۆن و 260 هەزار دۆلار وەک هاوکاری لە گەلی ئەمریکاوە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا، کۆ کراوەتەوه

دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی رۆژی 8ـی 11ـی 2016 سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بە نیازە جارێکی دیکە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مانگی 11ـی 2020، خۆی کاندید بکاتەوە و تا ئێستا لایەنگرەکانی بڕی 40 ملیۆن دۆلار و 800 هەزاریان بۆ خەرجیی بانگەشەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی، بەخشیوە.











باسنيوز
Top