جۆن بۆڵتەن: لەگەڵ ئیسرائیل پرسی بەرەنگاربوونەوەی ئێران تاوتوێ دەکەین

 جۆن بۆڵتەن: لەگەڵ ئیسرائیل پرسی بەرەنگاربوونەوەی ئێران تاوتوێ دەکەین
جۆن بۆڵتەن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاشکرای کردووە لەگەڵ "مئیر بن شەباب" هاوتا ئیسرائیلییەکەی، پرسی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.



جۆن بۆڵتەن لەمبارەوە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "بڕیارە لەو دیدار و گفتوگۆیە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بابەتەکانی بیرۆکە و بەڵێنیی هاوبەشی نێوان دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە مەترسیەدارەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دیکەی جیهان کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری تاوتوێ بکەن".



لەو کاتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران کشاوەتەوە، گەڕێکی فراوان و توندی گەمارۆی سیاسی، سەربازی و ئابووریی لەدژی ئێران دەست پێکردووە کە ئەم پرسە کاریگەریی زۆری لەسەر کۆمەڵگەی ئێران و بەتایبەت کەرتە جیاجیاکانی ئێران و تەنانەت هاوپەیمانەکانیشی کردووە.



بەرپرسانی واشنتۆن دەڵێن ئامانجی ئەوان (گۆڕنی ڕەفتار)ی حکوومەتی ئێرانە و دەیانەوێ کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ناسەقامگیری بکەنەوە.



تاران هاتنە دەرەوەی ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ناوکی بە نایاسایی لەقەڵەم داوە و تۆمەتەکانی ئەمریکای لەبارەی هەوڵەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیریی ناوچەکە ڕەت دەکاتەوە.



ئیسرائیل یەک لەو وڵاتانەیە کە پشتگیریی هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی انوکی لەگەڵ ئێران دەکات و بە هاوپیەمانی پلە یەکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئەژمار و پاش ئەوەی ئەمریکا سوپای پاسدارانی خستە لیستەی گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکانەوە، ئیسرائیل وەک یەکەم وڵات سپاسی ئۆبامای کرد و پشتگیریی ئەو بڕیارەی کرد.






باسنیوز
Top