ئه‌گه‌ری دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن له ئیسته‌نبۆڵ هەیە
ئاكپارتی داوا ده‌كات سه‌ر له نوێ هه‌موو ده‌نگه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ بژمێردرێنه‌وه، چونكه به گوێره‌ی گوته‌ی خۆیان، سه‌دان ده‌نگی ئه‌وان پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و داوایه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
كۆمیسیۆن ماوه‌ی 9 رۆژه خه‌ریكی ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌یه كه ئاكپارتی تانه‌ی لێ دابوو و داوای ژماردنه‌وه‌ی كردبوونه‌وه، به‌ڵام دوای ژماردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان كه‌چی هه‌ر ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو له پێش بیناڵی یڵدرمه به 15 هه‌زار ده‌نگ.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئاكپارتی دان به ئه‌نجامه‌كه‌یدا نانێت و كۆمیسیۆنیش ناوێرێت بڕیاری كۆتایی بدات؟
هه‌موو ئه‌و كاندیدانه‌ی له توركیا وه‌كو سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردران، ده‌ستیان به كاری خۆیان كردووه و وه‌كو سه‌رۆك شاره‌وانی ده‌ستبه‌كار بوون، به‌ڵام ئیسته‌نبۆڵ هه‌ر كێشه‌ی له‌سه‌ره و تاوه‌كو ئێستە یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه
رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك) ئاشكرای كردووە ئه‌گه‌ری زۆره هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌نبۆڵ دووباره بكرێته‌وه، چونكه ئاكپارتی دان به ئه‌نجامه‌كه‌یدا نانێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی نووسه‌ری نزیك له ئاكپارتی (ناگیهان) له رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك) ئاشكرای كردووه، له 2_6_2019دا دووباره ده‌نگده‌ری ئیسته‌نبۆڵ ده‌چنه‌وه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵده‌بژێرن.
باسنيوز
