هێشتا چاره‌نووسی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیسته‌نبۆڵ نادیارە
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو كاندیدی جه‌هه‌په به 25 هه‌زار ده‌نگ له بیناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو ئاكپارتی داوای یاسایی تۆمار كردووە و گوتوویەتی 3 هه‌زار سندوق پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و ده‌بێت بژمێردرێنه‌وه.
ماوه‌ی 8 رۆژ ده‌بێت ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ئیسته‌نبۆڵ ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نیا ده‌ڵێن ژماردنه‌وه به‌رده‌وامه.
ئۆزگوور كهرهبات ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر ئاشكرای كردووە 90%ی ده‌نگه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ ژمێردراونه‌ته‌وه، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو كاندیدی جه‌هه‌په به 15 هه‌زار و 800 ده‌نگ به پێش بیناڵی یڵدرم كه‌وتووه.
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له پارتی ده‌سه‌ڵات كرد به زووترین كات دان به بردنه‌وه‌ی دابنێن، چونكه ده‌یانه‌وێت به زوویی خزمه‌تی شاره‌كه بكه‌ن.
باسنيوز
