قه‌زافى چه‌ند ڕۆژێك پێش كوشتنى ملیۆنه‌ها دۆلاری لە ماڵێک شاردووەتەوە
ڕۆژنامه‌ى (تایمز)ى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه، 30 ملیۆن دۆلار له ماڵى سه‌رۆكى پێشووى باشورى ئه‌فریقا جاكوب زوما دۆزراوه‌ته‌وه، قه‌زافى ئه‌و بڕه پاره‌ى پێش چه‌ند ڕۆژێك له كوشتنى له لایه‌ن شۆڕشگێرانى لیبیا له ساڵى 2011 بۆ ئه‌و ماڵه گواستووەته‌وه.
جاكوب زوما، بێ ئاگایی خۆى له‌و پارەیه ڕاگه‌یاند، جێگاى باسه جاكوب په‌یوه‌ندى توند‌و تۆڵى له‌گه‌ڵ قه‌زافى هه‌بووه، ساڵى 2011 له كاتى شۆرشى لیبیا سه‌ردانى معه‌مه‌ر قه‌زافى كردووه، حكوومه‌تى لیبیا ئێستا داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كانى معه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى پێشووى لیبیا ده‌كات له وڵاته ئه‌فریقییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێ ئاسته‌نگ وه‌كو ناجێگیرى بارودۆخى ئه‌منى لیبیا وا ده‌كات ئه‌و هه‌وڵانه شكست بهێنێت.
باسنيوز
