كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا : ئەردۆغان رێز لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن ناگرێت
فرانس تیمەرمانس، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا، بە رۆژنامەیەكی ئەڵمانیی راگەیاندووە، لە ساڵانی دواییدا توركیا زۆر لە بەھاكانی یەكێتییەكەیان دووركەوتووەتەوە و، ئەگەر دەسەڵات رێز لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن نەگرێت، دۆخەكە خراپتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، مافی پارتە سیاسییەكانە نارەزایی دەربارەی ئەنجامەكان دەرببرن و داوای لێكۆڵینەوە بكەن، بەڵام دەبێ ئەنجامەكان بێ لایەنانە لێكۆڵینەوەیان بۆ بكرێت و پێویستە ئاكپارتیش رێز لە ئەنجامەكان بگرێت.
ناوبراو گوتیشی، ھاووڵاتییانی توركیا لە سیاسەتی ئەردۆغان بەرامبەر ئەوروپا تووڕەن و داوای لە دەسەڵات كرد، جارێكی دیكە بەرەو بەھاكانی ئەوروپا بگەڕێتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په"ـی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا رایگه‌یاند، داوا له لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، دووباری ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له سه‌رانسه‌ری ئیسته‌نبول به شار و شارۆچكه‌كانییه‌وه هه‌لاوێر و هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واندا له شاری ئیسته‌نبوڵ، عه‌لی ئیحسان یاوۆز، جێگری سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په" گوتی: دوای ئه‌وه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه بۆ له 70%ی ده‌نگه پووچه‌ڵكراوه‌كان كراوه، ئێستا جیاوازی له نێوان بینالی یڵدرم، كاندیدی ئاكه‌په بۆ ئیداره‌ی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، ركابه‌ره‌كه‌ی له پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" ته‌نیا 16 هه‌زار و 442 ده‌نگ ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی، یاوۆز رایگه‌یاندووه، چه‌ندین پێشێلكاری رێكخراو له هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كانی ئیسته‌نبوڵ كراوه.
له 31ی مانگی رابردوو، هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی له سه‌رانسه‌ری توركیا و باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوون، له ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كاندا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، كه سه‌ر به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌یه، له ژماره‌یه‌ك پارێزگا و گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته تووشی شكستێكی گه‌وره‌ی بوو، له‌وانه‌ش ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد له‌و شارانه ده‌نگیان به كاندیدانی جه‌هه‌په دا، به‌تایبه‌ت جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په".
له شاری ئیسته‌نبوڵیش ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی شاره‌وانی ئه‌و شاره به‌رامبه‌ر به بیناڵی یڵدرمی ركابه‌ره‌كه‌ی له ئاكه‌په سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه‌ش وایكرد پارتی داد و گه‌شه‌پێدان تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌و شارانه بدات، كه به‌رامبه‌ر به جه‌هه‌په شكستی هێناوه و داوای دووباره هه‌لاوێركردنی ده‌نگه پووچهڵكراوهكانی كرد، به‌و هیوایه‌ی باڵانسی هێزی سیاسی جه‌ماوه‌ری له‌و ناوه‌ندانه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بگۆڕێت.
له به‌رامبه‌ریشدا پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به نایاسایی ده‌زانێت و لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ستداوه و كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئاكه‌په.
K24-
