عومه‌ر چه‌لیك: نه‌تانیاهو شه‌ڕانگێزی خۆی ئاشكرا كردووه و شەڕخوازە
عومه‌ر چه‌لیك، گوته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا به ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی گوتووه: "لێدوانه پڕ هه‌ڵچوون و سه‌ركێشه‌كانی نه‌تانیاهو، نه‌ك ته‌نها رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو گڕ له جیهان به‌رده‌دات و ئه‌و قسانه‌شی كه له‌باره‌ی په‌یوه‌ستكردنی به‌شێكی كه‌ناراوی رۆژئاوا به ئیسرائیله‌وه ده‌یكات، بۆ ئه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردندا پاڵپشتیی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به ده‌ستبهێنێ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، گرژی زیاتر و ململانێی گه‌وره‌تر له جیهاندا ده‌خوڵقێنێ، نه‌تانیاهو به‌و قسانه‌شی جارێكی دیكه رووی شه‌ڕانگێزیی خۆی ئاشكرا كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و قسانه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی لێدوانێكی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله كه رایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 9/4/2019 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێ، ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی كه‌ناراوی رۆژئاوا به ئیسرائیله‌وه په‌یوه‌ست بكات".
K24
