ترەمپ لەبارەی راپۆرتی دەستێوەردانەکانی روسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەدوێت
تاوەكو ئێستا راپۆرتی لێكۆڵینەوە تایبەتەكەی روبەرت مولەرم نەخوێندوەتەوە
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاندوە، "تاوەكو ئێستا راپۆرتی لێكۆڵینەوە تایبەتەكەی روبەرت مولەر لەبارەی دەستتێوەردانەکانی روسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا نەخوێندوەتەوە، هەرچەندە هەمو مافێکم هەیە، تەنها ئەنجامەكان دەزانم".
مولەر زیاتر لە دوو ساڵە سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتی دەستێوەردانەکانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە
رۆبێرت مولەر پاش ئەوەی لەلایەن جێگری داواكاری گشتییەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە دەنگۆی دەستێوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەكان و بونی پەیوەندی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و چەند كۆمپانیایەكی روسی راسپێردرا، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەم راپۆرتەیە.
بەشێكی زۆر لەكۆنگرێسمانەكانی كۆمارییەكان بەردەوام تۆمەتەكان رەتدەكەنەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كە تۆمەتەكەی ئاڕاستەكراوە لەگەڵ بەشێكی زۆر لەكۆنگرێسمانەكانی كۆمارییەكان بەردەوام تۆمەتەكان رەتدەكەنەوە و لێكۆڵینەوەكەش بە هەنگاوێكی هیچ و بێبایەخ لەقەڵەم دەدەن.
22ی مانگی رابردو، رۆبێرت مولەر، راوێژكاری تایبەتی كۆشكی سپی راپۆرتە چاوەڕوانكراوەكەی لەبارەی دەستێوەردانەکانی روسیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆکایەتی 2016ی ئەمریكا پێشكەشكرد.
لەئێستادا ولیەم بار، داواكاری گشتی ئەمریكا راپۆرتەكە كورتدەكاتەوە و ئەو بەشانەی دیاریدەكات كە پێویستە پێشكەشی كۆنگرێس بكرێت.
خەندان
