فەرماندەی سوپای لیبیا هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی پایتەخت دەدات

فەرماندەی سوپای لیبیا هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی پایتەخت دەدات
فەرماندەی سوپای لیبیا هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی پایتەختی وڵاتەکەی دەدات و قوربانی هەیە.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، سوپای لییبیا بە سەرکردایەتیی مشیر خەلیفە حەفتەر، لە چەند قۆڵێکەوە هێرشی کردووەتە سەر تەڕابلوسی پایتەخت.

میدیا عەرەبییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هێزی پاراستنی تەڕابلوس، کە سەر بە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانییە بەرپەرچی هێرشەکەی خەلیفە حەفتەریان داوەتەوە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوشتوون.

دوای رووخاندنی رژێمی موعەممەر قەزافی، دەیان میلیشیا و گرووپی چەکداری لە شار و ناوچە جیاوازەکان دروست بوون و حوکمی ناوچەکانی خۆیان دەکەن و بەردەوامیش رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

موعەممەر قەزافی لە ساڵی 1942 لەدایک بووە.لە ساڵی 1969ـەوە تا کوژرانی، حوکمڕانیی لیبیای کرد. قەزافی لە رۆژی 20/10/2011 بە دەستی چەکدارانی راپەڕیو لە دژی رژێمەکەی، کوژرا.












باسنيوز
Top