ئه‌حمه‌د داودئۆغلو چالاكییەكانی لە دژی ئه‌ردۆغان ده‌ست پێدەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كە داودئۆغلو ستافێكی شاره‌زای له‌گه‌ڵدایه، پێشتر كابینه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیان به‌ره‌و پێشه‌وه بردووه و بوونەتە هۆی ئەوەی ره‌وشی ئابووری له توركیا بەرەو باشی بچێت.
محه‌مه‌د شیمشه‌ك و عه‌لی باباجان كه هه‌ردووكیان پێشتر پۆستی وه‌زیر و جێگری سه‌رۆك وه‌زیریان هەبووە له كابینه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا، هه‌روه‌ها له كابینه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلودا ئه‌م دووانه بووبوونە ده‌سته‌ڕاستی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو و له پارته تازه‌كه‌یدا پۆستی باڵایان پێده‌درێت.
فاتیح ئاتهڵای نووسه‌ری رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك)، له وتارێكدا ئاشكرای كرد له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا داودئۆغلو پارته تازه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ، چونكه پێشتر چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌كرد له توركیا و ئێستە ئه‌نجامه‌كان راگه‌یه‌ندرا و ئه‌ویش خۆی بۆ راگه‌یاندنی پارته‌كه‌ی ئاماده ده‌كات.
داودئۆغلو له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مانی له هه‌موو پارته سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵدایه، بۆیه له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا ده‌بێته پارتێكی ئۆپۆزسیۆن، واته ئه‌ویش له پاڵ جه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌دا دژایه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌كات و ده‌یه‌وێت تا كورسییه گه‌وره‌كه بڕوات كه سه‌رۆك كۆماری توركیایه.
ئه‌گه‌ر داودئۆغلو وه‌كو پارتێكی ئۆپۆزسیۆن سیاسه‌ت بكات له توركیا، ئه‌گه‌ری به‌هێزه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیادا كه چوار ساڵی ماوه، له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كاندید بكرێت بۆ سه‌ركۆماری، كه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌یه.
له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را له لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه، وای له داودئۆغلو كردووه كه په‌له بكات له راگه‌یاندنی پارته‌كه‌ی، چونكه هه‌لێكی باشی بۆ هاتووه‌ته پێش تا ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ئاكپارتی بۆ خۆی رابكێشێت.
له ئێستەشهوه میدیاكانی سه‌ر به ئاكپارتی، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو به خائین و بێ وه‌فا ناو ده‌به‌ن، چونكه له شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاكپارتی هاتووه‌ته خواره‌وه و سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی تر بووه.
باسنيوز
