بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی خاو بۆ چوارەم ڕۆژ بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی خاو بۆ چوارەم ڕۆژ بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
بەهۆی بەردەوامی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكان لەلایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی خاو بۆ چوارەم ڕۆژ بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی راپۆرتێكی ئابوری، بەهۆی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو لەلایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نه‌وت(ئۆپیك) و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەردەوام و بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبونەوە بەخۆوە بینیوە، ئەوەش بوەتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی نەوتی خەزنكراو لەعەمبارەكانی ئەمریكا.

بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت 35 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.5 بەرزبوەتەوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.72 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا و پێشتریش نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.87 دۆلار كە لە بەرواری 12ی تشرینی دوەمەوە تا ئێستا بەرزترین رێژەیە و بەوهۆیەوە نرخی نەوتی خاو لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نزیكدەبێتەوە.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 22 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.4 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 62 دۆلار و 80 سەنت لەكاتێكدا نرخی پێشوی 62.90 دۆلار بوو و بەو ڕێژەیەش لە 7ی تشرینی دووەمی 2018 ەوە تا ئێستا بەرزترین ئاستی تۆماركردوە.




خەندان
Top