دۆناڵد تره‌مپ: لەبەر هه‌ڵسوكه‌وته شه‌ڕانگێزییه‌كانی بەم نزیكانە ئێران باجێكی قوڕس دەدات
تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئیداره‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی ئێران به‌هۆی "هه‌ڵسوكه‌وته شه‌ڕانگێزییه‌كانی" باجێكی قورس بدات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌سه‌ر ئێمه و هاوپه‌یمانه‌كانمان بكه‌وێت".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه وه‌سف و هه‌ڵسه‌نگاندنی منه بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئێمه بووینه‌ته هێزێكی زیاتر له جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی ببینین و چاودێریی بكه‌ین".
ئه‌وه له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ، له 8/5/2018، كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه و سزای به‌سه‌ر ئێرانیشدا سه‌پاند بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره.
k24
