لە ھۆڵەندا پیاوێک لەنێو ترامێک تەقە لە سەرنشینەکان دەکات
میدیا جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە کاتژمێر 10 و 45 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 18/3/2019، پیاوێک لەنێو ترامێکی شاری ئوترێخت، تەقە لە سەرنشینەکان دەکات و چەند کەسێکیشی بریندار کردووە، پاشان ھەڵاتووە، تا ئێستاش پۆلیس بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت.
پۆلیسی شاری ئوترێخت دوای ڕووداوەکە ڕای گەیاندووە، تا ئێستا زانیاریی تەواو لەسەر ڕووداوەکە نەزانراوە، بەڵام "ئەگەری ھەیە ڕووداوەکە تیرۆرستی بێت".
باسنيوز
