تێرێزا مەی : وڵاتەكەم ئامادەی هەر جۆرە هاوكاریەكە بۆ نیوزلەندا
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دوای ئەو هێرشە چەكداریەی كرایەسەر دو مزگەوت لە نیوزلەندا، تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا بە جاسیندا ئاردرێن، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندای راگەیاندوە، وڵاتەكەی ئامادەی هەر جۆرە هاوكاریەكە لەگەڵ نیوزلەندا.
دوێنێ یەكشەممە، وتەبێژی تێرێزا مەی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "هەریەك لە مەی و ئاردرێن گفتوگۆیان لەبارەی كار و كاردانەوە ئاسایش و تەندروسیتیەكانی نیوزلەندا و خێرایی و باشبەڕێوەچونی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس كردوە."
بەرەبەیانی هەینی رابردو 15ی ئازار، لە ناوەڕاستی شاری كریست چێرچ لە نیوزلەندا دو هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مەزگەوت و بەو هۆیەوە 50 كەس كوژران و 48ی دیكەش برینداربون.
لە ئێستادا تاوانباری ئەو روداوە لە لایەن پۆلیسی نیوزلەنداوە دەستگیركراوە و دادگا و ئاسایشی ئەو وڵاتە لە لێكۆڵینەوەی بەردەوامدان لەوبارەیەوە.
خەندان
