رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی: ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ هێشتنه‌وه‌ی 1000 سه‌رباز له سووریا داده‌ڕێژێ
له راپۆتی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، گفتوگۆكانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه خۆی پاڵپشتیان ده‌كات شكستیهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا درووست بكرێت، له كاتێكدا به‌شێك بووه له پلانی تره‌مپ له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته.
به‌ڵام جه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ راست نییه و ئه‌و زانیاریانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كی پێنتاگۆندا دانفۆرد گوتوویه‌تی: "ئه‌و پلانه‌ی مانگی فێبرایه‌ر داڕێژراوه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و به‌رده‌وام ده‌بین له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سووریا".
K24
