ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی توركیا له باره‌ی باكووری سووریا ره‌تده‌كاته‌وه
ئه‌و به‌رپرسه، داوایكردووه ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، رایشیگه‌یاندووه، له باكووری سووریا هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌ڕێوه نه‌چووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه: هه‌ندێك گفتوگۆ له باره‌ی میكانیزمی ئه‌منی و ناوچه‌ی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌بوون، بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی توركیا.
روونیشیكرده‌وه، هێشتا میكانیزمه ئه‌منییه‌كان گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت. به‌ڵام له روانگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌و پرسه پێویست به كرده‌ی سه‌ربازی توركیا ناكات.
پێشتر به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاندبوو، ئه‌نقه‌ره و واشنتن له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجام بده‌ن.
توركیا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتدارێتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) ده‌هێنێت.
K24
