ئەورووپا ئاسمانی خۆی بەرامبەر فڕۆکەیەکی بۆینگ دادەخات

 ئەورووپا ئاسمانی خۆی بەرامبەر فڕۆکەیەکی بۆینگ دادەخات
ئاژانسی ئاسایشی فڕۆکەوانیی ئەورووپی ئاسمانی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر فڕۆکەیەکی کۆمپانیای بۆینگ، دادەخات.



ئاژانسی ئاسایشی فڕۆکەوانیی ئەورووپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، چیتر هیچ فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 هەشت و نۆ، بۆی نییە بچێتە ناو ئاسمانی یەکێتیی ئەوروپا یاخود لەناو ئاسمانی یەکێتییەکە بفڕێت.



پێش بڕیارەکەی فڕۆکەوانیی ئەورووپی، هەردوو وڵاتی چین و ئەسیوپیا بڕیارێکی هاوشێوەیان دژی فڕۆکەی بۆینگ 737 دا و کارکردنی ئەو فڕۆکەیەیان لە وڵاتەکانیان، قەدەغە کرد.



راگرتنی کارکردنی ئەو فڕۆکەیە لە ئاسمانی یەکێتیی ئەورووپا، چین و ئەسیوپیا، دوای ئەوە دێت، رۆژی یەکشەممە 10-3-2019، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737 لە ئەسیوپیا تێک شکا و بەهۆیەوە 157 گەشتیار و فڕۆکەوان گیانیان لەدەست دا.



پێشتریش لە 29-10-2018، فڕۆکەیەکی هەمان جۆر لە ئیندۆنیسیا کەوتە خوارەوە و تێک شکا.



باسنیوز
Top