ژنە چالاکوانێکی ئێرانی 38 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

ژنە چالاکوانێکی ئێرانی 38 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
نەسرین ستوودە، ژنە چالاکوانی ئێرانی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئیران لە تاران، بە تۆمەتی کۆبوونەوەی دژ بە کۆماری ئیسلامی 38 ساڵ بەندکران و لێدانی 148 قەمچییی بەسەردا سەپێندراوە.

یەکێکی دیکە لە تۆمەتتەکانی ئەو ژنە چالاکوانە ئێرانییە سووکایەتییە بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.

نەسرین ستوودە کۆتایی وەرزی بەهاری ساڵی ڕابردوو دەستگیر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئێڤین کراوە.

ڕەزا خەندان، هاوسەری نەسرین ستوودە بە کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێرانی ڕاگەیاندووە، تەنیا لە یەک جەلسەی دادگادا و بە شێوەی نهێنی و بەبێ بوونی تاوانبار و پارێزەرەکەی بە بۆنەی نۆ تۆمەتەوە لە مانگی ڕابردوو ئەو حوکمە قورسەی بەسەردا سەپێندراوە.

هاوسەری نەسرین ستوودە، لە دوایین پۆستی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "فەیسبووک" نووسیویە لە دوایین دۆخی دۆسیەکەیدا پێیان ڕاگەیاندووە لە دوو دۆسیەدا 38 ساڵ بەندکران و 148 قەمچی حوکم دراوە".

لە درێژەدا نووسیویە: "5 ساڵ زیندان بەهۆی دۆسیەیەک، هاوکات 33 ساڵ زیندان و 148 قەمچی بە بۆنەی دۆسیەی دووەم بەسەریدا سەپێندراوە".










باسنيوز
Top