ئەسیوبیا سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەیەیان راگرت.

ئەسیوبیا سەرجەم گەشتەكانی  فڕۆكەیەیان راگرت.
دوای تێكشكانی فڕۆكەیەكی ئەسیوبیا لە جۆری بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8 كە بوە هۆی گیانلەدەستدانی 149 سەرنشین و هەشت كارمەندی فڕۆكەكە، لە بڕیارێكی پەلە و یەكلاكەرەوەدا هێڵە ئاسمانییەكانی ئەسیوبیا سەرجەم گەشتەكانی ئەو جۆرە فڕۆكەیەیان راگرت.

سەرجەم هێڵە ئاسمانیەكانی ئەسیوبیا گەشتەكانیان بە فڕۆکەی بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8 راگرت


ئەمڕۆ دوشەممە، دوای تێپەڕینی ڕۆژێك بەسەر تێكشكانی فڕۆكەیەكی ئەسیوبی لە جۆری بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8، سەرجەم هێڵە ئاسمانیەكانی ئەسیوبیا گەشتەكانیان بەو جۆرە فرۆكەیە راگرت و رایانگەیاندوە، "راگرتنی ئەو گەشتانە بە مەبەستی پارێزگاریكردنە لە سەلامەتی گیانی سەرنشینانە".

هاوكات، شاندی رێكخراوەكانی هێڵە ئاسمانیەكانی چین رایگەیاندوە، داوای لە كۆمپانیاكانی هێڵە ئاسمانیەكان كردوە لەبارەی كاروبارە بازرگانییەكانی فڕۆكەكانی جۆری بۆوینگ-ی 737-ە MAX 8 وتەی خۆیان پێشكەش بكەن.

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا رایگەیاندبو، فڕۆکەیەکی جۆری بۆوینگ-ی جۆری 737 بە 157 سەرنشینەوە لە نایروبی کەوتوەتە خوارەوە.



خەندان
Top