ئه‌ردۆغان سه‌ركرده‌یه‌كی تری ئۆپۆزسیۆن دەخاته زیندانه‌وه
هه‌فته‌ی رابردوو مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر چووه شاری ده‌نیزلی و بۆ پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن وتارێكی پێشكه‌ش كرد، له‌وێدا به هاووڵاتیانی گوت ئه‌ردۆغان به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌ڵێ تیرۆریست، ئایا ئێوه تیرۆریستن؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و گوتانه، ئه‌ردۆغان چووه ئیلازیخ و له‌وێ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و جگه له هه‌ده‌په، ئاكشهنەریشی كرده ئامانج.
ئه‌ردۆغان گوتی "ئه‌و ئافره‌ته تۆمه‌تی بۆ من دروست كردووه، با ببینێ كه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په له كوێن و به هۆی تۆمه‌ت به‌ستنه‌وه بۆ سهركۆمار و پشتگیری له تیرۆریست ئێستە له كوێن؟ ئه‌ویش ده‌چێته ئه‌و شوێنه و ده‌بێت باجی ئه‌و قسانه‌ی له‌به‌رده‌م دادگا بداته‌وه".
مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر به هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌هه‌په جیا بووه‌وه و پارتێكی تازه‌ی به ناوی پارتی باش دامه‌زراند، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ش چووه پاڵ ئاكپارتی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌ست، له‌و رۆژه‌وه له لایه‌ك سه‌ركردایه‌تی مه‌هه‌په و له لایه‌كی تره‌وه ئاكپارتی به چاوی دوژمن و تێكده‌ر ده‌ڕواننه مه‌راڵ و پارته‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ری زۆره ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په، داوای له ئه‌ردۆغان كردبێت كه كۆتایی به ژیانی سیاسی ئاكشه‌نه‌ر بهێنێت، چونكه ئێستە پارته‌كه‌ی ئاكشه‌نه‌ر بووه‌ته جێگره‌وه‌ی مه‌هه‌په و وه‌كو پارتێكی ناسیۆنالیستی چووەته ناو خه‌ڵك. تاكه رێگه‌ش بۆ ده‌مكوتكردن و لاوازكردنی پارتی باش و ئاكشه‌نه‌ر، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای زیندانه و ئه‌ردۆغانیش له‌م رووه‌وه هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه.
پارتی باش راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و له‌وێدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌ردۆغان و ده‌ڵێ عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ توركیا سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه باس له سه‌رۆكی پارتێكی سیاسی بكات.
ئاماژه‌شیان داوه كه له سنووری ئه‌ردۆغان نیه به‌و شێوه‌یه باس له مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر بكات.
ئه‌و كاته‌ی 11 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كران، پارتی باش هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو و ته‌نانه‌ت ئاكشه‌نه‌ر به پێویستی زانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ده‌ستگیر بكرێن، بۆیه پێناچێت هه‌ده‌په وه‌كو پارتێكی ئۆپۆزسیۆن هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی ئاكشه‌نه‌ر هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
باسنيوز
