فڕۆکەیەکی ئەسیوپی بە 149 گەشتیارەوە تێک شکا

فڕۆکەیەکی ئەسیوپی بە 149 گەشتیارەوە تێک شکا
فڕۆکەیەکی ئەسیوپی بە 149 گەشتیارەوە دەکەوێتە خوارەوە و تێک دەشکێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 10-3-2019، فڕۆکەیەکی بۆینگ 737ـی هێڵی ئاسمانیی ئەسیوپی، تێک شکاوە و تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی دیار نییە.

فڕۆکەکە، کە لە گەشتێکدا بووە بۆ فڕۆکەخانەی نایرۆبیی پایتەختی کینیا، 149 گەشتیاری هەڵگرتبوو، جگە لە هەشت کەس لە تیمی فڕۆکەوانییەکەی و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.











باسنيوز
Top