وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا گۆڕانکاری لە رێنماییەکانی سەردانکردنی وڵات تورکیا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا گۆڕانکاری لە رێنماییەکانی سەردانکردنی وڵات تورکیا دەکات
رێنماییە نوێکان ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکات لە قسەکردن و نووسین هۆشیار بن.

لە هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە ئەڵمانییەکان دەکات هۆشیار بن لە دەربڕینی بۆچوونەکانیان بەرامبەر بە حکوومەتی تورکیا چونکە ئەگەری هەیە دەستگیر بکرێن.

ئەڵمانیا دەڵێت، تورکیا خەڵکی وڵاتەکەی و رۆژنامەنووسان بە بێ هۆکار و لەسەر قسە و رەخنەکان دەستگیر دەکات.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، چەندین هاووڵاتی ئەڵمانی لە ناو تورکیا دەستگیرکراون.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین، گەشتیارێکی زۆر لە ئەوروپا سەردانی وڵاتی تورکیا دەکەن و ئەڵمانیاش داوا لە هاووڵاتیانی دەکات، رەخنە نەگرن و بەشداری گردبوونەوە و کۆبوونەوەکان نەکەن چونکە لە لایەن تورکیاوە دەستگیر دەکرێن.






باسنیوز
Top