ئه‌ردۆغان: ئێس400 يه‌كلا بووه‌ته‌وه و ده‌مانه‌وێت ئێس500 بكڕين
له لێدوانێكيدا بۆ "كه‌ناڵ24"ى توركى، ئه‌ردۆغان گوتى: ناگه‌ڕێينه‌وه سه‌ر باس‌وخواسى كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس400 چونكه ئه‌و پرسه يه‌كلا بووه‌ته‌وه و پاشه‌كشێى لێ ناكه‌ين.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌شى له ئه‌مه‌ريكا گرت و ره‌تيكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى بچێته ژێر بارى ئه‌و فشارانه‌ى واشنتن ده‌يانخاته سه‌ر توركيا بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له كڕينى ئێس400.
سه‌باره‌ت به سزادانى ئابووريانه‌ى توركياش له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، توركيا ئاماده‌يه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌رجۆره ره‌فتارێكى له‌و جۆره‌ى ئه‌مه‌ريكا.
K24
