وه‌زیری ناوخۆی توركیا : "دیمه‌شق و حه‌له‌ب موڵكی توركیا بوون
له گوتارێكدا له به‌رده‌م گربوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، سۆیلۆ گووتی: "توركه‌كان و سوورییه‌كان سه‌ر به یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و ماوه‌ی 400 ساڵ له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا ژیاون".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا كه له هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، گوتوویه‌تی: "دیمه‌شق موڵكی ئێمه بوو، حه‌له‌ب موڵكی ئێمه بوو، هه‌ر دووكیان له‌ناو سنووری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا بوون كه ئه‌نجوومه‌نی گشتی عوسمانییه‌كان رایانگه‌یاندبوو".
چاودێرانی ره‌وشی توركیا و ناوچه‌كه، پێیانوایه "ئه‌ردۆغان له‌ژێر پاساوی میراتی عوسمانی، هه‌وڵی پاوانخوازی ده‌دات له ناوچه‌كه‌دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكاریی چه‌ندین گرووپی ئیسلامی و ده‌كات تا ئه‌و خه‌ونه بهێنێته‌دی".
K24
