ئه‌مریكا دووبارە هۆشداری بە توركیا دەدات
ئێریك پاهۆن گوته‌بێژی پنتاگۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگریی S400 كه توركیا به نیازه له مانگی 11ی ئه‌مساڵدا له رووسیای وه‌ربگرێت، هۆشداری بە توركیا دا.
پاهۆن گوتی "ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سیسته‌مه له رووسیا بكڕێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر خراپ ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن و ئه‌نكه‌را. ئێمه ئاگامان لێیه و ده‌زانین كه توركیا حه‌قی خۆیه‌تی خۆی به‌هێز بكات به سیسته‌می به‌رگری و بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام به‌و مانایه نایه‌ت روو له رووسیا بكات بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگریی S400".
باسی له‌وه‌ش كرد وه‌كو ئه‌مریكا هاوكاری توركیا ده‌كه‌ن تا له بری ئه‌و سیسته‌مه ئه‌لته‌رناتیڤێكی تریان بۆ بدۆزنه‌وه، كه له‌گه‌ڵ ناتۆدا بگونجێت، نه‌ك پێچه‌وانه‌ی یاساكانی ناتۆ بێـت.
باسنيوز
