پیلانێکی تیرۆرکردنی محەمەدبن سەلمان ئاشکرا دەبێت

 پیلانێکی تیرۆرکردنی محەمەدبن سەلمان ئاشکرا دەبێت
پیلانێکی تیرۆرکردنی شازادەی جێنشینی سعودیە و پیلانداڕێژەرەکە ئاشکرا دەبێت،



هەژماری (ئەلعەهد ئەلجەدید) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ناوەڕۆکی پیلانەکەی بڵاو کردووەەتوە و رایگەیاندووە، شازادە بەندەر بن سەلمان پیلانی تیرۆرکردنی محەمەد بن سەلمانی برای خۆی و شازادەی جێنشینی وڵاتەکەی، دانابوو.



هەروەک ئەو هەژمارە باسی کردووە، بەندەر بن سەلمان ویستوویەتی بە هاوکاریی ئەفسەرێکی کۆشکی شاهانە ئەو تیرۆرە ئەنجام بدات، بەڵام ئەفسەرەکە پیلانکەی بۆ محەمەد بن سەلمان ئاشکرا کردووە.



ئەلعەهد ئەلجەدید ئاماژەی بەوە کردووە، کە دواتر شازادەی جێنشینی سعودیە بڕیاری دەستگیردنی براکەی خۆی داوە و ئەفسەرەکەشی بە 10 ملیۆن ریالی سعودی (زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار دۆلار)، خەڵات کردووە.






باسنیوز
Top