(نه‌مسا)، بڕیاریداوه سومبولی (گورگه‌بۆره)ی توركیا، قه‌ده‌غه بكرێت
سومبولهكه به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێی ئوستریا (نه‌مسا) قه‌ده‌غه‌كراوه، كه كۆمه‌ڵێك سومبول و درووشمی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان تێدایه.
لای خۆیه‌وه مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، نیگه‌رانی توركیای له‌و هه‌ڵوێسه‌ی ئوستریا نیشاندا و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بچێته نه‌مسا، یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت، كه به ده‌سته‌كانی هێمای (گورگه‌بۆر) و (رابیعه‌ی عه‌ده‌وی) ده‌كات و یاساكه ده‌شكێنێت.
یاساكه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك درووشم و سومبولی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ش، به گوێره‌ی یاساكه قه‌ده‌غه‌كراون.
یاساكه له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ده‌رچووه و به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ش، هه‌ر كه‌سێك سیمبۆله قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هه‌ڵبدات و به ده‌ست ئاماژه‌یان بۆ بكات، به بڕه پاره‌یه‌ك سزا ده‌درێت، كه له 4 هه‌زار و 500 دۆلار كه‌متر نه‌بێت و 11 هه‌زار و 500 دۆلار زیاتر نه‌بێت.
باس‌نیوز
