قاسم سلێمانی: ناهاوئاهەنگیی نووسینگەی سەرکۆمار بووە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی زەریف
لیوا قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رای گه‌یاندوه:" هۆكاری نیگه‌رانییه‌كان و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بۆ هه‌ندێ ناهه‌ماهه‌نگی و هه‌ڵه له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی ئاماده‌كاریان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتی سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ لای حەسەن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران".
قاسم سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە: "بێگومان محەمەدجەواد زەریف بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ءیران و لەو ماوەیەدا کە بەرپرسی یەکەمی وەزارەتی دەرەوە بووە، هەموو کات لەلایەن بەرپرسانی پلە باڵای حکوومەتەوە پشتیوانیی لێکراوە، و ڕێبەری ئێران".
فەرماندەی سوپای قودس ڕاشی گەیاندووە: "وەزیری دەرەوەی ئێران هەموو کات لە بواری جۆراوجۆردا کاری بەنرخی بۆ وڵات کردووە و لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی دوژمەن سوێندخواردووەکانی ئێران‌دا بە باشی ڕاوەستاوە و هاوئاهەنگی کردووە".
بەپێی سەرچاوە و میدیا ناوخۆرییەکانی ئێران، پاش سەردانی بەشار ئەسەد بۆ ئێران و کۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی و عەلی خامنەیی و قاسم سلێمانی، هیچ پرسێک بە وەزیری دەروە و فەرمانبەرانی وەزارەتی دەرەوە نەکراوە و ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی و کاردانەوەی جۆراوجۆری لێ کەوتەوە.
باس‌نیوز
