پاكستان دوو فڕۆكه‌ى هيندستانى خسته خواره‌وه
پێشتريش راگه‌يه‌ندرابوو، كه دوو فڕۆكه‌وانى هيندستانى و ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى مه‌ده‌نى له به‌شه هيندييه‌كه‌ى كشمير كوژراون.
ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، 3 فڕۆكه‌ى پاكستان ئاسمانى هيندستانيان به‌زاندووه و له لايه‌ن هێزى ئاسمانى هيندستانه‌وه ناچار كراون ئاسمانى ناوچه‌كه بهجێبهێڵن.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كان باسيان له‌وه كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى هيندستان بۆ ماوه‌ى سێ كاتژمێر فڕۆكه‌خانه‌ى سرينگاريان له كشمير داخستووه.
پێشتريش ميدياى ئه‌و وڵاته بڵاويكردبوويه‌وه، كه 5 سه‌ربازى هيندستانى به گولـله‌ى هێزه پاكستانيان پێكراون و له به‌رامبه‌ريشدا سوپاى هيندستان پێنج خاڵى چاودێرى سوپاى پاكستانى له سه‌ر سنوور كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌و گرژيانه دواى ئه‌وه هاتن، كه رۆژى سێشه‌ممه 26ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2019، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هيندستان هێرشيان كرده سه‌ر به‌شه پاكستانييه‌كه‌ى كشمير و سه‌ربازگه‌ى "سوپاى موحه‌ممه‌د"يان بۆردومان كرد و لانيكه‌م 300 ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه كوژران و بريندار بوون.
كشمير هه‌رێمێكه له نێوان هيندستان و پاكستان دابه‌شكراوه و ژماره‌يه‌ك رێكخراوى چه‌كدارى ئيسلامى له به‌شه هيندييه‌كه‌ى كشمير داواى سه‌ربه‌خۆيى ده‌كه‌ن.
K24 –
