ترەمپ: کۆریای باکوور دەگەشێتەوە، ئەگەر دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی ببن

 ترەمپ: کۆریای باکوور دەگەشێتەوە، ئەگەر دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی ببن
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆریای باکوور دەگەشێتەوە، ئەگەر کیم جۆنگ ئوون، دەستبەرداری پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی ببێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای گەیشتنی بە هانۆی پایتەختی ڤێتنام بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رێبەری کۆریای باکوور لە توویتێکیدا رایگەیاند، کۆریای باکوور دەگەشێتەوە، ئەگەر دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی ببن.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە، دەرفەتەکە مەزنە، دەرفەتێک لەبەردەم هاوڕێم کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکووردا هەیە، کە لە مێژوودا دەرفەتی لەم شێوەیە نەبووە.

دەقی توویتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

"ڤێتنام وەک کەم لە شوێنەکانی سەر زەوی دەگەشێتەوە، کۆریای باکووریش بەهەمان شێوە دەبێت، بە خێراییش ئەوە روودەدات، ئەگەر دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی ببن. ئەگەرەکە بەهێزە و دەرفەتێکی مەزن لەبەردەم هاوڕێم کیم جۆنگ ئوون هەیە، دەرفەتێک کە هەرگیز لە مێژوودا نەبووە. ئێمە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەوە دەبینین، زۆر سەرنجڕاکێشە."

ئەو قسانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 27-2-2019 دووەم کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و کیم جۆنگ ئون بەڕێوەدەچێت.






رووداو -
Top