ئه‌ردۆغان: لێناگەڕێین هيچ كه‌سێك، "ناوچه‌ى ئارام" له‌ باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا بگرێته‌ ده‌ست.

 ئه‌ردۆغان: لێناگەڕێین هيچ كه‌سێك،
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ناكرێت ئه‌نقه‌ره‌ رێگه‌ بدات به‌ هيچ كه‌سێك، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسيارێتى سه‌رپه‌رشتى كردنى "ناوچه‌ى ئارام" له‌ باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا بگرێته‌ ده‌ست.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "ئێن تى ڤى"ى توركى، ئه‌ردۆغان گوتيشى: "ئێمه‌ خۆمان له‌وێ ده‌بين".

هه‌روه‌ها گوتى: "گه‌لى سووريا متمانه‌ى به‌ توركيا هه‌يه‌ و هۆز و عه‌شيره‌ته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام داوا ده‌كه‌ن، ناوچه‌ى منبج له‌ تيرۆريستان پاك بكرێته‌وه‌".

سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ئامانجى ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ئێستادا ئه‌وه‌يه‌، ده‌سته‌به‌رى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوى په‌كه‌كه‌ له‌ منبج بكرێت و واشنتن پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت سه‌باره‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ ده‌ست چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌".





K24
Top