هاوپەیمانیی عەرەبی چەک بۆ عەشیرەتێک دەنێرێت

 هاوپەیمانیی عەرەبی چەک بۆ عەشیرەتێک دەنێرێت
هاوپەیمانیی عەرەبی چەک بۆ عەشیرەتێک دەنێرێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی میلیشیایەکی شیعەمەزهەب.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز)، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی چەک و تەقەمەنییان بۆ عەشیرەتی حجور لە ناوچەی کوشر لە پارێزگای حیجە لە رۆژئاوای یەمەن خستووەتە خوارەوە.



پێدانی چەک بەو عەشیرەتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی میلیشیای ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەنە، کە بەرپرسانی سعودیە باس. لەوە دەکەن، کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتییان دەکات.



لە چەند رۆژی رابردوودا، عەشیرەتی حجور هێرشێکی حوسییەکانیان تێک شکاند و دژایەتیی خۆی بۆ ئەو میلیشیایە، راگەیاند.



هاوپەیمانیی عەرەبی لە چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی بە سەرکردایەتیی سعودیە پێک هاتووە بۆ گێڕانەوەی حکوومەت و سەرۆکی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، کە بەهۆی کودەتای حوسییەکان، زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکەیان لەدەست داوە.



لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی یەمەنەوە، کە لە ساڵی 2011 دەستی پێ کرد، حوسییەکان، کە شیعەمەزهەبن، پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئۆپۆزیسیۆن راگەیاند و لە مانگی ئەیلوولی 2014ش کودەتایان بەسەر حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیاندا کرد و دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەخت و زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکەیاندا گرت.









باسنیوز
Top