سوپای پاسداران: دوژمنان هەوڵی تێکدانی بەرنامەی مووشەکیی ئێران دەدەن
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران، ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.2.24 محەمەدحوسێن جەلالی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە گوتەیەکدا ئاشکرای کرد: "ئێمە چەند ساڵە لەوە تێگەیشتووین کە دوژمن هەوڵی تێکدانی بەرنامەی مووشەکیمان دەدات و بەتەمان مووشەکەکانمان لە کاتی تقایکردنەوەدا لە ئاسمانەوە بتەقنەوە، بەڵام ئێمە بێدەنگیمان کردووە".
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران گوتیشی: "ئێران بۆ یەکەم جار بۆ پاراستنی چەک و تەقەمەنی لە تۆنێل و ژێر زەوییەکان کەڵک وەرگیراوە و تاکوو ئەمڕۆ هەر ئەو شێوازە بەکار دەهێندرێت و بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکیش ئەم شێوازە بەکار دەهێندرێت".
محەمەد حوسێن جەلالی ڕاسی گەیاند: "هاوکات لەگەڵ تێپەڕینی کات، دەبێ ئەوە قەبووڵ بکەین، کە هەڕەشەکان بەرانبەر ئێران گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و و هەموو هەڕەشەکان سەربازی نین و دەکرێ بڵێین هەڕشەکان ناسەربازییەکان لەدژی ئێران ئەمڕۆکە زیاتر بووەن".
دوو مانگە لەمەوبەر میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد کە تاقیکردنەوەی کەشتییەکی ئاسمانییان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووە و ئەو کارەش دەستی ئەمریکا و ئیسرائیلی تێدایە.
پاش ئەو ڕاپۆرتانە بەرپرسانی سەربازیی ئێسرائیل ئەو هەواڵەیان وە درۆ خستەوە و ڕایان گەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی ئێران بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکانە و دەیهەوێ بەو چەشنە چالاکییە مووشەکییەکانی بشارێتەوە".
باسنيوز
