ئه‌ردوغان: له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا راده‌گه‌یه‌نین
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ردوغان گوتی: "له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توركیا ناوچه‌كانی باكووری سووریا ده‌خاته ژێر كۆنترۆڵه‌وه، ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ینه ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سووریا، كه په‌نایان بۆ توركیا هێناوه".
ئه‌ردوغان دووپاتی كرده‌وه، "ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا دروست بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان هیچ ئاسانكاریێكیان بۆ ئێمه نه‌كرد، ئه‌وا به ته‌نیا ناوچه‌ی ئارام راده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ لێندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، بۆ رێگریكردن له به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان توركیا و هێزه كوردییه‌كان، پێویسته ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده دروست بكرێت، كه له لایه‌ن هێزی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كۆنترۆڵ و چاودێری بكرێت.
K24
