وڵاتانی عەرەبی مانۆڕێک دژی سوپای ئێران ئەنجام دەدەن
رۆژی هەینی 22-2-2019، سوپای ئێران مانۆڕێکی سەربازی بەناوی ( ویلایەتی 97) لە کەنداوی عەرەبی دەست پێ کرد و بۆ یەکەمجار لە مانۆڕەکان، مووشەکی لە ژێردەریاییەکانی خۆیەوە تاقیکردنەوە.
وەک وەڵامێک بۆ ئەو مانۆڕەی ئێران، وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعودیە، مانۆڕێکی سەربازی بەناوی (قەڵغانی جەزیرە) لە رۆژهەڵاتی سعودیە ئەنجام دەدەن.
هەرچەندە قەتەر تووشی ناکۆکییەکی قوڵ بووە لەگەڵ وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و بەحرێن، بەڵام سوپای قەتەری بەشداریی مانۆڕی قەڵغانی جەزیرە دەکات.
باسنيوز
