ئاكپارتی و مه‌هه‌په له 51 شار هاوپه‌یمانن و له 30 شاریش دوژمن
له 51 شاری توركیا مه‌هه‌په و ئاكپارتی به یه‌كه‌وه پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام له 30 شاره‌كه‌ی تر دوژمنایه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش لایه‌نگرانی ئه‌و دوو پارته‌ی نیگه‌ران كردووه.
ماڵپه‌ڕی (T24) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و دوو پارته نیگه‌رانن له‌و بارودۆخه، چونكه چۆن ده‌بێت له 50 شار یه‌ك هه‌ڵوێست بن و له 30 شاری تریش یه‌كتری به گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تبار بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌مان ماڵپه‌ڕ ئاشكرای كردووه، كه له‌و 30 شاره‌ی مه‌هه‌په و ئاكپارتی به جیا كاندیدیان ده‌بێت بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئه‌گه‌ر زۆره پێكدادان له نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و دوو پارته دروست بێت، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی و په‌یوه‌ندی نێوان مه‌هه‌په و ئاكپارتی ده‌بێت.
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا 31_3_2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
باسنيوز
