حكومه‌تی سووریا پێدانی ده‌سه‌ڵاتی لا مه‌ركه‌زی به كورد ره‌تده‌كاته‌وه
راویژكاری سه‌رۆكی سووریا گووتیشی: ئه‌م كاره رێگه له‌به‌رده‌م پارچه‌بوونی سووریا ده‌كاته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی بوسه‌ینه شه‌عبان له كۆڕبه‌ندی ڤالدای له رووسیا هاتوون و جه‌ختیی كرده‌وه، پێویسته ته‌واوی خاكی سووریا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌ت بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: خۆبه‌رێوه‌به‌ری واتای پارچه‌بوونی سووریا ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه كارناكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو كه‌سێك له سووریا مافی خۆی به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا هه‌یه.
K24
