ڕووسیا: ئامانجی دانیشتنی وارشۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران بوو

 ڕووسیا: ئامانجی دانیشتنی وارشۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران بوو
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای کردووە ئامانجی ئەمریکا لە ڕێکخستنی دانیشتنی وارشۆ، بەرەنگاربوونەوەی تارانە و دەیهەوێ یەکلایەنە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت.



ئاژانسی (سپۆتنیک) ماریا زاخاروا، گوتەبەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی ئامانج و سیاسەتەکانی دانیشتنی وارشۆ ڕایگەیاندووە پلانی ئەمریکا لەو دانیشتنە هەوڵدانە بۆ چارەسەرکردنی یەکلانەیەی پرسەرکانی ناوچەکە و بەتەمایە سنووری نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژرێتەوە.



زاخاروا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئامانجی سەرەکیی دانیشتنی وارشۆ هەروەک جاوەڕوان دەکرا، هەوڵێک بوو بۆ هاوپەیمانی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تاران، کە دەبوا وەک "سەرچاوەی سەرەکیی ناسەقامگیریی ناوچەکە" پێناسەیان کردبا، بەڵام ئەو کۆنفرانسە نیشانەیەکی دیکەی ڕوونی سیاسەتی ئەمریکا بۆ جیاکردنەوەی سنوورەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئەو جۆرە سیاسەتە تێکەڵی زۆر تێکهەڵچوون و کێشە و ململانێی قووڵە".



هەرچەند سەرەتای بانگەشەکان بۆ سازدانی کۆنفرانسی وارشۆ لەلایەن ئەمریکا ئاشکرا کرا کە ئەو کۆنفرانسە هەوڵێكە بۆ هاوپەیمانی لەدژی پێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا، بەڵام پاش دژایەتیی زۆری وڵاتان، ئەمریکا لە میدیاکاندا ناو و ئامانجی کۆنفرانسەکەی گۆڕی.






باسنيوز
Top