تزیبی لیڤنی وازهێنانی خۆی لە سیاسەت و کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی، راگەیاند

 تزیبی لیڤنی وازهێنانی خۆی لە سیاسەت و کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی، راگەیاند
ژنە سەرکردەیەکی ئیسرائیلی واهێنانی خۆی لە سیاسەت و کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی، راگەیاند.



بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 18-2-2019، تزیبی لیڤنی، ژنە سیاسەتمەداری ئیسرائیلی، کە چەندین پۆستی جیاجیای وەرگرتووە، رایگەیاندووە، دوای هەڵبژاردنی کنێست، واز لە کاری سیاسی دەهێنێت.



بڕیارە رۆژی 9-4-2019، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیلی (کنێست) ئەنجام بدرێت و تزیبی لیڤنی یەکێک بوو لە کاندیدەکان.



لیڤنی رایگەیاندووە، کە نایەوێ دەنگی ئەو کاندیدانەی داوای ئاشتی لەگەڵ فەلەستین دەکەن، لاواز بێت، بۆیە لە پرۆسەی سیاسی بە تەواوی دەکشێتەوە و بۆ ئەو هەڵبژاردنەش، پاڵپشتیی بەرەی ئاشتیخواز دەکات.



ئەو ژنە سیاسەتمەدارە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لەپێناو بەرژەوەندیی وڵاتەکەی، دەست لە کاروباری سیاسی دەکێشێتەوە.



تزیبی لیڤنی، کە پێشتر خۆی دانی بەوەدا نابوو بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی ”دوژمن“، لەگەڵ بەرپرسانی فەلەستینی خەوتووە و لە خشتەی بردوون، یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەی داوای دەوڵەتێک بۆ فەلەستین بەپێی رێککەوتنی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، دەکات.



لیڤنی لە ساڵی 1958 لەدایک بووە. چەند خولێک پەرلەمانتاری وڵاتەکەی بووە و لە ساڵی 2006-2009 وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بوو.










باسنیوز
Top