جێگری ترەمپ: سەرکەوتین بەسەر خەلافەتی داعشدا

جێگری ترەمپ: سەرکەوتین بەسەر خەلافەتی داعشدا
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە سەرکەوتنی بەسەر "خەلافەتی داعش" لەعێراق و سووریا ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەمریکا پارێزگاری لەبوونی خۆی لەناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

مایک پینس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: "داعش لەھەر کوێ بن، دوایان دەکەوین".

جەختیشی کردەوە، کە بەسەر خەلافەتی داعشدا لە عێراق و سووریاش سەرکەوتن.، گوتیشی: "بۆ پەرچەدانەوەی ھەژموونی ئێران، پارێزگاری لەبوونی خۆمان لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەین".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسیش و ئاشتی، گوتیشی: "ئێران پشتیوانی لەتیرۆر دەکات و پاڵپشتی لە ھاوپەیمانەکانی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکات".

لە کۆتایی گوتەکانیدا، داوای لە ئەورووپا کرد لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەیان لەگەڵ ئێران بکشێنەوە: "ئێران لەھەوڵدایە ھێرش بکاتە سەر وڵاتەکانتان".











باسنيوز
Top