ئێران: ئەمریکا لە شکستهێنانی پرۆژەیەکی مووشەکیماندا دەستی هەبووە
کەناڵی (NBCNEWS)ی ئەمریکی لەزاری محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، ئێران سەرقاڵی بەدواداچوونی شکستی ئەو پرۆژەیە کە دوو مانگ لەمەوبەر ڕووی داوە.
گوتیشی: "ئێمە پێمان وایە ئەمریکا دەستی لەو خراپکارییەدا هەیە".
پرسی دەستێوەردانی ئەمریکا لە شکستپێهێنانی بەرنامەی مووشەکیی ئێراندا بۆ یەکەم جار چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزەوە خرایە بەرباس".
ئەو ڕۆژنامەیە لەزاری بەرپرسانی باڵای ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە کارناسان و پلانداڕێژدانی تەکنۆلۆژیای ئەمریکا دەستیان کردووە بە خراپکاری لە بەرنامەی ناوکیی ئێران و هەوڵ دەدەن پرۆژەکانیان سەرکەوتوو نەبێت.
لە ماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا ئێران چەندان جار مووشەکی تاقی کردووتەوە و کەشتیی ئاسمانیی هەڵداوە، بەڵام ڕێژەی شکستی ئەو پرۆژانەی بەپێی داتا و زانیارییەکان 76٪ بووە، لە حاڵێکدا نێونجی ستانداردە جیهانییەکان و لەلای وڵاتانی دیکە لەمبارەوە 5٪ بووە.
باسنیوز
