ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لەسەر سنووری ئوردن و سووریا دەکاتەوە
بنلکە سەربازییەکەی سوپای ئەمریکا دەکەوێتە ناو سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی ئوردن و باشووری رۆژهەڵاتی سووریا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی سێشەممە 12-2-2019، هیزێکی گەورەی ئەمریکی ”بەبێ ئەوەی مەبەستەکەی ئاشکرا بێت“، لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار چووەتە ناو خاکی سووریا.
سەرچاوەیەکی عێراقی بە ماڵپەڕی (ئەلمەعلومە)ی راگەیاندووە، سوپای ئەمریکا هەوڵی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی لە سێگۆشەی عێراق، ئوردن و سووریا لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، دەدات.
بڵاوبوونەوەی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە سەر سنووری سووریا و ئوردن لەکاتێک دایە، کە زۆرینەی بەرپرسانی عێراقی داوای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیان، دەکەن.
باسنيوز
