وەزیری بەرگریی ڕووسیا گەیشتە تورکیا
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕووسیا، ڕووسیانا مارکۆفسکایا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ڕای گەیاندووە سێرگئی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتووەتە ئەنقەرە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، شۆیگۆ لەم سەردانەیەدا لەگەڵ خلووسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەتەوە و سەبارەت بە پرسی چارەسەریی سووریا و هاوکات پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەر دوو وڵات پێکەوە گفتوگۆیان کردووە.
ئەم سەردانەی وەزیری بەرگریی سووریا لە کاتێکدایە کە پرسی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکووری سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕۆژەڤ دان و بەردەوام تورکیا هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات دەکات.
باسنیوز
